کوردستانی
وەزیری پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کردووە و لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردی کۆدەبێتەوە.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان کە هاوکات ئەندامە لە لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردی، بە مەودا میدیای راگەیاند، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە گەیشتووەتە پەرلەمان و ئێستا کۆبوونەوەکەمان دەستپێدەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون لە کۆبوونەوەکەدا پێدانی کتێبی مەنهەجەکانی خوێندن بە خوێندنگە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات، دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە و ئەزموونێکی زۆری بواری پەروەردەیان هەیە، دوو تەوەری کۆبوونەوەکەن.
ب.م
بیروڕا



