کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت شێواندنی لێدوانی کادیر و بەرپرسەکانی پارتی لەلایەن هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لە دژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژەكولتووریی و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan