کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی هەڵدانی نارنجۆکێک بۆ ناو ماڵی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی هەڵدانی نارنجۆکێک بۆ ناو ماڵی هاوڵاتییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

شەوی 30/31-1-2021 لەلایەن دوو تۆمەتباری نەناسراوەوە بە ماتۆڕسکیلێک لە گەڕەکی ئەنفالەکانی شاری کفری نارنجۆکێکی دەستییان فڕێ داوەتە ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی "عەلی محەمەد عزیز" دواتر هەڵهاتن، ئاسایشی کفری دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند.

ئاسایشی کفری رایگەیاندووە "دەستبەجێ هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری بە هاوکاری هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆکسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری تەواو کرد و توانرا لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێردا هەردوو تۆمەتبار لە ڕێگەی نێوان کفری - کۆکس دەستگیر بکرێن و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بە سەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆف، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر ماتۆرسکیلەکەدا کە ئێوارەی هەمان رۆژ هەردوو تۆمەتبار دزیبوویان".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ز ع) و (ق ز) بە رەگەز کوردن و دانیشتووی گوندی قوبەی سەر بە ناحیەی کوڵەجۆن و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە تاوانەکەیان بە هۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام داوە، لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەوە هەردوو تۆمەتبار بە پێی مادەی (345)ی یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan