کوردستانی

وەستانی پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەستانی پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەیەکی زۆرە پرۆژەی رێگەی دەربەندیخان - وارماوە راگیراوە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستکردووە وادەکات رووداوی هاتوچۆی و کارەساتباری لێبکەوێتەوە، قایمقامی قەزای دەربەندیخانیش ئاماژە بەوەدەکات کە پرۆژەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە.

بەختیار عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بە وەستانی پرۆژەی رێگەی دەربەندیخان - وارماوە بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری وەستانی پرۆژەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاتی خۆی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە جێبەجێکراوە کە پرۆژەکە تاوەکو میرەدێ هاتووە و پرۆژەکە قیرکراوە، بەڵام لە ئێستادا رێگەکە داخراوە و هاتوچۆی لێناکرێت بەهۆی ئەوەی قیرەکە چینێکی ماوە بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ ئەو کۆمپانیا ئێرانییە خەرج ناکات، بەڵام وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە دەربەندیخان پرۆژەی رێگەی کەلار - دەربەندیخانی بەسەر کردەوە ئاماژەی بەوەکرد هەڵدەدەن ئەو پرۆژەیە بخەنەوە کار".

 قایمقامی قەزای دەربەندیخان باسی لەوەشکرد "داخستنی رێگەی دەربەندیخان - وارماوە ئاستەنگێکی زۆری هاتوچۆی دروستکردووە، چونکە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو رێگەیە هاتوچۆ دەکەن، هەروەها یەکێک لە کێشەکانی دیکەش نزمی تونێلی دەربەندیخان و یەک سایدی شەقامەکەیەتی کە دوو بارهەڵگر ناتوانن بەیەکەوە تێپەڕبن یان بەهۆی نزمی تونێلەکەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە ناتوانێت بە تونێلەکەدا هاتوچۆ بکەن، بۆیە گرنگە ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆ و رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتربنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan