کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "حاڵەتەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە زیادبووندایە لەو پێناوەشدا هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بڵابونەوەی زیاتری ئەم مادە کوشندەیە، لەماوەی مانگێکدا سێ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە (کریستاڵ + حەشیش) دەستگیرکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان دوو کەسیان بە ناوەکانی (ب ،ف ،ن) و (س ، س، ر) دانیشتووی ناحیەی شۆڕشن و یەکێکیشیان بە ناوی (د ، م ، ت) دانیشتووی چەمچەماڵە".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی مادەی (14) هۆشبەر راگیراون".
س.س
س.س