کوردستانی

مەسعود حەیدەر: بارزانی رابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود حەیدەر: بارزانی رابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان دەکات
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی سەرۆکی پارتی رایدەگەیەنێت هه‌رێمی كوردستان بەرانبەر بە بەغدا له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ كارتی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و باسی ئەوەش دەکات بارزانی ته‌نها موڵكی پارتی نییه‌، به‌ڵكو مه‌رجه‌عییه‌تی كوردییه‌ و رابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات.

مەسعود حەیدەر، راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كردووته‌وه‌ كه‌پابه‌ندی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ یاخود داهاته‌كه‌ی له‌ به‌رانبه‌ردا پشكی هه‌رێمی كوردستان له ‌بودجه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".

ئەو راوێژکارە لەبارەی رادەستکردنی نەوت بە بەغدا دەشڵێت "به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عیراقی نابێت پرۆسه‌ی نه‌وت و مه‌له‌فی نه‌وتی به‌مه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڕێوه‌ ببرێت".

روونیشی دەکاتەوە "مەسعود بارزانی ته‌نها موڵكی پارتی نییه،‌ به‌ڵكو مه‌رجه‌عییه‌تی كوردییه‌ و رابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات رۆڵ و پێگه‌یه‌ی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ باشووری كوردستان، به‌ڵكو بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و بۆ خزمه‌تكردنی "قه‌زیه‌ی" كوردی".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan