کوردستانی

هەرێمی کوردستان لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەمدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەمدەهێنێت
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە كاری زۆر كراوه‌ بۆ بواری بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و روونیشی دەکاتەوە  بەستنی پێوەری زیرەك ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتییان.

كەمال محه‌مه‌د، وەزیری كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە "کارکراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە رێگەی وزەی خۆرەوە" و دەڵێت "بەرهەمهێنانی كارەبا، لە رێگەی وزەی خۆرەوە، دەبێتە هۆی زیادکردنی بڕی حه‌فتا و پێنج مێگاوات بۆ سەر تۆری کارەبای نیشتمانی".

وەزیری كارەبا دەشڵێت "بەبەستنی پێوەری زیرەك باشتر كۆنتڕۆڵی دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچییەكان دەكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتییان". 

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan