کوردستانی

لەبارەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە لێدوان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە لێدوان دەدرێت
مەودا میدیا-

لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 1ی 2021یان بەبێ لێبڕین وەرگرت و  سەرپەرشتیاری لیوای 3و7ی تایبەتی سەر بەیەکەکانی 70 رایدەگەیەنێت نازانرێت مووچەی ئەو لیوایانە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا یان نا.

لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری لیوای 3و7ی تایبەتی سەر بەیەکەکانی 70 بە مەودا میدیای وت "دابەشکردنی مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەکی تەواوەتی و بەبێ لێبڕین نازانرێت بەردەوام دەبێت بۆ مانگەکانی داهاتوو یان نا".

وتیشی "هیزەکانی ئەمەریکا بڕێک پارەیان خستووەتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە تاوەکو مووچەی ئەو لیوایانە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە مانگەکانی 2020 مووچەی بەلێبڕینەوە دابەشکرد و بەردەوامە بۆ ساڵی 2021، بەڵام ئەو لیوایانەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن مووچەی مانگی 1ی 2021 بەبێ لێبڕێن دابەشکرد بە هاوکاری ئەو بڕ پارەیەی هێزەکانی ئەمەریکا دەیدەن بە وەزارەتی پێشمەرگەحکومەتی هەرێمی کوردستان.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan