کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: رێگری لە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجومەنێکی چاودێرییە و باس لەوەش دەکات رێگری لە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگا کراوە.
رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجومەنێکی چاودێرییە بەپێ یاسای ژمارە 3 ساڵی 2009، چاودیری سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات بێجگە لە یەکە و لیواکانی پێشمەرگە و زانکۆ و پەیمانگاکان".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژە بەوەش دەکات "رێگری لە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنەکەمان دەکرێت و ناهێڵن ئیشەکانمان بە باشی بڕوات و وەڵامی نووسراوەکانمان نادرێتەوە".
ک. ر