کوردستانی

ئارێز عەبدوڵڵا: دوو ئاراستەی سياسیی ناوخۆيی مەترسيدار تا دێ زەقتر دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارێز عەبدوڵڵا: دوو ئاراستەی سياسیی ناوخۆيی مەترسيدار تا دێ زەقتر دەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنیت سەرەڕای ئالەنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی ناوخۆيی مەترسيدار تا دێ زەقتر دەبنەوە و باس لەوەش دەکات ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابووريیە بدا.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت "سەرەڕای ئالەنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە".

دەشڵێت "ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابووريیە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە".

ئارێز عەبدوڵڵا باس لەوەش دەکات "هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و مووچە دەيەوێ پارێزگاکانی هەرێم راستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە، ئەنجامی ئەو پرۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێ".

 ئاماژەی بەوەش دەکات "ئەگەر لە نێوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيیەکان لەسەر ئەو پرسە سياسیيە نيشتمانيیە کۆك نەبنەوە و بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئێوە خۆش".

ک. ر 
Qaiwan
Qaiwan