تەندروستی
سوودەکانی ماست بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەشکر حامید، ئەندازیاری خۆراک لە بابەتێکدا باس لە سوودەکانی ماست دەکات بۆ تەندروستی، هەریەك لە ئێمە ئارەزووی خواردنی ماست دەكات بێئەوەی بزانین سوودەكانی چین بۆ تەندروستیمان، پسپۆڕانی نەخۆشییەكانی هەناوی بەم شێوەیە باس لە سوودەكانی ماست دەكهن:
1- خواردنی ماست هاوكارە لە نەهێشتنی كۆبونەوەی چەوری لەناوچەی سك.
2- چەند بەكتریایەكی بەسودی تێدایە، هاوكارە لەهەرسكردنی خۆراك و نەهێشتنی غازاتی ڕیخۆڵەكان و كار لەسەر پاككردنەوەی گەدە دەكات لەخۆراكە زیادەكان، هەروەها ڕزگاركردنت لەزنجیرەیەك بەكتریا كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم وا باشترە بۆ ئەو مەبەستە شەوانە پێش خەوتن كەمێك ماست بخورێت.
3- چەورییەكانی ناو لەش دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات، هەروەها رێگرتن لەدروستبوونی خانەی نوێی چەوری.
4- خۆراكێكی چارەسەری باشە بەهۆی كاریگەری لەكەمكردنەوەی توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و توانای لەسەر چالاككردنی كۆئەندامی بەرگریی لەش.
5- رێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا كەمدەكاتەوە.
6- بەرگریی هەوكردن دەكات بەهۆی مشەخۆرەكانەوە.
7- پرۆتینی ناو ماست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.
8- چەندین ڤیتامینی بەسوودی تێدایە.
9- بهكتریای (لاكتۆباسیلهس )یشی تێدایە کە هێرشدەكاتە سەر ئەو زیندەوەرانەی نەخوازراون وەك پاككردنەوەی ریخۆڵەكان و لەنێوبردنی (85%)ی میكرۆبە زیانبەخشەكان.
10- یەكێكە لەو خۆراكانەی بە ئاسانی هەرس دەبێت، ئاسانتر لە شیر.
11- زۆر بەسوودە بۆ كەسانی تەمەن گەورە.
12- نیشانەكانی پیری دوادەخات و پێست بریقەدار و نەرم دەكات.
13- هێڵێكی بەرگری بەهێزە و كۆبونەوەی چەوری لەدیواری بۆڕییهكانی خوێن رادەگرێت.
14- گەدە بەهێزدەكات و دەبێتەهۆی راگرتنی سكچوون و ئارەزووی خواردن دەكاتەوە و پلەی گەرمی لەش رادەگرێت.
15- بەسوودە لەكاتی هەوكردنی جگەر و لاواز بوونی گورچیلە، دەركەری غازاتە و مێشك هێوردەكاتەوە.
16- هاوكارە لە دابەزانی كێش.
17- بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی ریخۆڵەكانیان لاوازە، هەروەك بۆ قەبزی و سكچوون لە هەمانكاتدا و هەوكردنی گەدەو ریخۆڵەكان.
س.س