ئابووری

لەبارەی دۆلارەوە وەزیری دارایی قسە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەی دۆلارەوە وەزیری دارایی قسە دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق دەڵێت "بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو گەندەڵییەكی زۆری تێدا بووە ‌و  هەندێك لایەنی سیاسیش سوود لە گەندەڵی وەردەگرن" ‌و دەشڵێت "نەهێشتنی گەندەڵی لە بەرژەوەندی ئەوان نییە،" و لەبەرانبەریشدا پەرلەمانی عیراق داوای روونكردنەوە لە وەزیری دارایی دەكات.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق باس لەوە دەکات "مەزادی فرۆشتنی دراو لە بانكی ناوەندی پێشتر بەشێك بوو لە بڵاوكردنەوەی گەندەڵی لە عیراقدا، لایەنی سیاسی گەورەش لەوەدا تێوەگلاون ‌و لە رێگەی بانكەكانی كەرتی تایبەتەوە بەشداربوون لە مەزادی فرۆشتنی دراو".

روونیشی دەکاتەوە "هەندێك لایەنی سیاسی سوود لە گەندەڵی وەردەگرن‌ و نەهێشتنی گەندەڵی لە بەرژەوەندی ئەوان نییە" و ئاماژەی بەوەش کردووە "ناتوانرێت بەرهەمی ناوخۆیی زیادبكرێت یاخود بپارێزرێت، هەتاوەكو لە بازاڕدا قەبارەی خۆی بۆ نەگێڕیتەوە، ئەوەش بە رێكاری دارایی و ئابووریی یەكلایی دەكرێتەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان