ئابووری

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ جیاوازە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ جیاوازە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ نرخی نەوت دادەبەزێت، دوێنی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی به‌رمیلێك نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 59 دۆلار و 78 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 59 دۆلار ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاردا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 59 دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو له‌ ئێستاشدا نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 59 دۆلارو 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌هه‌مانكاتدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 57 دۆلارو هه‌شت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە.

 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan