کوردستانی

یەکەم قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە داخرا
مەودا میدیا-

یەکێک لە قوتابخانەکانی قەزای میرگەسووری پاریزگای هەولێر بەهۆی کۆرۆناوە دادەخرێت، ئیدارەی ئەو خوێندنگاش رایگەیاندووە ئەم هەفتەیە دەوام ناکرێت لە خوێندنگاکەیانەوە بە هۆی تووشبوونی قوتابییان بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.کەسوکاری یەکیک لە خوێندکارەکان هەواڵە بۆ مەودا میدیا پشتڕاستدەکەنەوە.

قوتابخانەی هەمدلای بنەڕەتی تێکەڵاو لەقەزای میرگەسوور لەلاپەڕەی تایبەتی ئەو خوێندنگایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاگاداری سەرجەم ماموستا، فەرمانبەر و قوتابیانی قوتابخانەکەیان دەکاتەوە لەبەر نەخۆشی کۆڕۆنا، یەکیک لە خوێندکارەکان هەواڵە بۆ مەودا میدیا پشتڕاستدەکەنەوە و دەڵێت "بەشێک لە کەسوکاری خوێندکارەکان تووشی کۆرۆنا بوون"

لە ئاگادارییەکەی ئەو خوێندنگایەش ئەوە هاتووە بەهۆی تووشبوونی قوتابییان بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە قوتابخانەکەیان ئەم هەفتەیە دەوام ناکرێت بۆ هەفتەی داهاتووش ئاگاداریان دەکاتەوە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە