ئابووری

مووچەی مانگی دوو بەم رێژە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگی دوو بەم رێژە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاردرا و بەڵێنیدا بە مووچەخۆرانی بەپێی داهاتی حكومەتی هەرێم 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات سایتی کوردیوش ئاشکرای کردووە رێژەی لێبڕین بۆ %31 بەرز دەكرێتەوە.

حكومەتی هەرێم بۆ دابەشەكردنی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا تەنها دوو بژاردەی لەبەردەستە، یەکەم: ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراقی نەگەنە رێكکەوتن ئەوا مانگانە بەپێی داهاتی حكومەت مووچە دابەشدەكرێت كە لێبرینی مووچە لە سەرو % 30 دەبێت.

 لە ئەگەری دووەم و ئەگەر حکومەتی هەرێم  لەگەڵ بەغدا رێكبكەون یاخود 320 ملیار دینارەکە بنێریت ئەوا لێبرینی مووچە كەم دەبێتەوە بۆ خوار %21.

ک.ر