کوردستانی

تەندروستیی هەرێم: چەند حاڵەتێک هەیە، نازانرێت کۆرۆنای کۆڕاوە یان نا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەرێم: چەند حاڵەتێک هەیە، نازانرێت کۆرۆنای کۆڕاوە یان نا
مەودا میدیا-

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند چەند حاڵەتێكی گوماناوی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاو هەیە و باسی لەوەش کردووە ئەگەر پۆزەتیف بوو ئەوكاتە رایدەگەیەنن.

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە میدیای حزبەکەی وتووە "لە هەرێمی کوردستان كەیسی گومانلێكراو بە تووشبوون بەكۆرۆنای گۆڕاو هەیە، بەڵام بۆ یەكلایكردنەوەی ئەنجامی پشكنینی كەیسەكان كە كۆرۆنای گۆڕاوە پێویستمان بەكیتی تایبەت هەیە تائێستا لە هەرێم نیمانە".

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وتیشی "لەئێستادا پێشنیازمان كردووە بۆ تەندروستیی جیهانی تا كیتەكانمان بەدەستدەگات ئەو پشكنینانە ببرێتە دەرەوە و بۆمان یەكلا ببێتەوە" ئاماژەی بەوەش کردووە "هەر كاتێك پشكنینی ئەو گومانلێكراوانە كراو ئەنجامەكان دەرچوو، ئەگەر پۆزەتیف بوو ئەوكاتە رایدەگەیەنین".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan