کوردستانی

لە بەغداوە مژدە دەدرێت بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغداوە مژدە دەدرێت بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت نێوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا خەرج دەکرێت، باس لەوەش دەکات بەشەکەی دیکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا خەرج دەکرێت.

د. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت "وەزیری بازرگانیی عیراق بەڵێنی داوە لە مڕۆوە نێوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014/ 2015/ 2016 لە بەغدا خەرج بکرێت ، چەند رۆژێکی دیکە بگاتە هەرێمی کوردستان".
 
دەشڵێت "نیوەی پارەکەی دیکە لە ئایندەیەکی نزیکدا خەرج دەکرێت" و ئاماژەی بەوەش کردووە "وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەش دەکات".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan