کوردستانی
کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی ئەو رەشەبای شەوی رابردوو زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە، لەبەر ئەو هۆکارەش ناتوانن وەک پێویست کارەبا دابەش بکەن.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداریی هاوڵاتییانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەینەوە کە بەهۆی ئەو رەشەبایایەی ئەمشەو زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە، بەوهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە گوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی لە کۆی (600) فیدەری کارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی (10) لاینی 132 کەی ڤی و (15) لاینی 33 کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و (279)ی 11 کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا".
س.س
س.س