ئابووری

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت زیاتر دابەزی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 20ی شوباتی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 62 دۆلار و 74 سەنتە، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 58 دۆلار و 95 سەنت دەفرۆشرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 66 دۆلار بەرزبووە، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش بۆ سەروو 60 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan