کوردستانی
گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینیی وەزارەتی ناوخۆدا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە بەرژەوەندیی خانەنشینی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش پرۆژە یاسایەک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهكان له پهرلهمانی كوردستان ئامادە دەکرێت.
باڵانبۆ محهمهد، جێگری سهرۆكی لیژنهی ناوخۆ و ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهكان له پهرلهمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ئاگاداری و گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە پرۆژەیەک بۆ خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش ئامادەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەکە تایبەتە بە رێککردن و چاککردنی مووچەی خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ، چونکە لەکاتی خانەنشینبوونیاندا مووچەکەیان 250 هەزارە کە بڕێکی زۆر کەمە، ئەمەش تێکچوونی گوزەرانی هاوڵاتییان دروستدەکات، بۆیە خانەنشینبوونی ئەو هێزانە کەمە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا پرۆژەکە لە وەزارەتی ناوخۆیە و ئێمە چاوەڕێ دەکەین پرۆژەکە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، دواتریش حکومەت بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان".
س.س