ئابووری

بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناردا جێگیر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناردا جێگیر دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھەوڵێکی دەستیپێکردووە بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی لەناو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا.

حەسەن شاکر، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ھەوڵێکمان دەستپێکردووە بۆ جێگیرکردنی نرخ و بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی". 

باس لەوەش دەکات "پرۆژەیەکمان ئامادە کردووە، لە پرۆژە یاساکەدا نرخی نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، ئەو نرخەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ھاوکات ھەوڵیش دەدرێت، بەھای دینار لەبەرانبەر دۆلار گۆڕانکاری بەسەردابێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال