کوردستانی

مووچەی مانگانەی ئەم توێژە زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگانەی ئەم توێژە زیاد دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە زیادکردنی مووچەی کرێکارانی ئاسایی و ناکارامە وتەبێژی وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتیش رایدەگەیەنێت کە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارمانداوە کە مووچەی کرێکار نابێت لە 228 هەزار دینار کەمتر بێت، هەروەها دەبێت ئەو کرێکارە دەستەبەر بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەم بڕیارە کرێکار بەهەمان شێوەی فەرمانبەر لەدوای 25 ساڵ دەتوانێت داوای خانەنشین بکات بەمووچەکەیەک وەک فەرمانبەر، هەروەها ئەگەر تووشی هەر حاڵەتێکی کەوتنە خوارەوە بوو دەتوانێت سووە لەو سندوقە وەربگرێت".

ئاریان ئەحمەد وتیشی "ئێمە هێڵێکمان داناوە بەناوی هێڵی گەرم کە 505 ژمارەکەیەتی لەو هێڵەوە هەر رێکارێک زوڵمی لێ کرابێت یان مافی خورابێت دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی هاوكاری بکەین".

سەبارەت بەوەی ئەم بڕیارە کام کرێکارانە دەگرێتەوە وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتی "سەرجەم ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە دەستەبەریان هەیە و لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن، هەروەها لە ئێستادا کار بەو بڕیارە دەکرێت و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
Qaiwan
Qaiwan