ئابووری
دابەزینی بەهای دۆلار ماوەیەکی کورتی خایاند، هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی دوێنی یەکشەممە 28ی شوباتی 2021 بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانیش ئاماژە بەوەدەکات دابەزینی بەهای دۆلار ماوەیەکی کەمی خایاندووە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهای دۆلار لەئێستادا وەکو خۆی لێهاتووەتەوە بەرانبەر بە دیناری عیراقی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 145 هەزار و 500 دیناری عیراقییە، بۆیە تەنها 500 دیناری ماوە لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندیدا هاوسەنگ بێتەوە".
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا جەبار گۆران وتی "دوو هۆکاری سەرەکی هەبوو بۆ دابەزینی بەهای دۆلار، یەکێک لەوانە ئەو بانکانەی پابەندی مووچە و بازرگانیان لەسەرە بە دینار دەبێت دۆلار بخەنەڕوو بۆئەوەی دینار بەدەستبهێنن، بۆیە لە سەری مانگدا بانکەکان دۆلار دەخەنە بازاڕەکان، هەروەها هۆکاری دووەمیش پڕوپاگەندەی بەشێک لە سیاسییە بازرگانەکانەکان هۆکارە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار".
ناوبراو وتیشی "دابەزینی دۆلار ماوەیەکی کورتی خایەند، بۆیە ئەگەری هەیە دووبارە سبەینێ بەهای 100 دۆلار بۆ 146 هەزار دیناری عیراقی بەرزبێتەوە".
س.س