کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارە نوێکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بەپێی رێکارەکان بێت کۆڕ و کۆبوونەوەکان قەدەغەیە و پێشکەشکردنی نێرگەلە لە کافتریاکان قەدە‌غە کرا، هەروەها دەسەڵاتیش دراوەتە وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ هەر بڕیارێکی پێویست لەبارەی خوێندنەوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە 10ی ئازاری 2021 ئەنجام دەدرێت.
س.س
Qaiwan
Qaiwan