دۆزی ژن

ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی دانیشتووی شاری قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزی، پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەدەکات هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نەزانراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیا راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازاری 2021 کاتژمێر 3:00ی تەرمی ژنێک بەناوی (ن. م. ع) لەدایکبووی ساڵی 1994، پیشەی ژنی ماڵ دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".

ئاماژە بەوەشکراوە "تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان