وەرزش

سەفین کانەبی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەفین کانەبی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو
مەودا میدیا- سەباح خضر

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەفین کانەبی خۆی و چوار ئەندامی دیکە  بە ناوەکانی سەلام حوسێن، دڵشاد ساڵح، سیروان نەجمەدین و قاسم ساڵح کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن بە فەڕمی دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون.

سەفین کانەبی لە ووتەکەیدا ئەوەی خستەڕوو: کە لە رابردوودا چەندین جار داوام کردبوو دەست لە پۆستەکەم هەڵبگرم، بەڵام رەتکرایەوە.

کانەبی باسی لەوەشکرد: کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە خەزێنەی خاڵیەوە بەجێ ناهێڵین، چونکە یەکێتیەکە ئێستا خاوەنی 509 ملیار دینارە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەفین کانەبی هۆکاری وازهێنانەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە باری تەندرەستیمان خراپ بووە و جگە لەوەش بۆ ماوەی شازدە ساڵ ئێمە لێرە کار دەکەین، بۆیە ئێستا کاتی وازهێنانە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ تاریق عبدالرحمن وەرزشکاری دێرینی شاری هەولێر دەبێتە شوێنگرەوەی سەفین کانەبی سەرۆکی دەست لەکارکێشاوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

سەفین کانەبی



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە