کوردستانی

گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا-

گەنجێکی دانیشتوی قەڵادزێ لەلایەن کەسێکەوە بەهۆکارێکی نادیار لە گۆڕستانی راپەڕین بە چەقۆ کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"گەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی سەر بە قەەڵادزێیە و لەلایەن کەسێکەوە بەهۆکارێکی نادیار لە گۆڕستانی ڕاپەڕین بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە "کاتژمێر 9:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بەناوی ( س . ح . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1997 پیشە کاسب لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە ".

پۆلیسی راپەڕین وتوشیەتی "لە شوێنی رووداوەکەش تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کراو بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 بەندکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان