عیراقی

وەزیری دارایی عیراق لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستانەوە قسە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی عیراق لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستانەوە قسە دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت،  هەرێمی کوردستان لەساڵی 2014 وە بۆ 2020 هیچ لیستێكی سەبارەت بە داهاتەكانی پێشكەش بە ئەوان نەکردووە لەلایەکی دیکەشەوە لە وەڵامی پرسیارێکی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا دەڵێت "دەتوانن لەو بارەیەوە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆش قسەبكەن".

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە بەڵگەنامەیەكدا كە واژۆی خۆی لەسەرە نووسیویتی "هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 بۆ 2020 هیچ ئامار و لیستێكی دەربارەی داهاتەكانی ئاشكرانەكردووە و نەیناردوە بۆ بەغدا".

لەو نووسراوەدا وەزیری دارایی عیراق وەڵامی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران عیراقی دەداتەوە دەڵێت "ئێمە هیچ داهاتێكی نەوتی هەرێمی كوردستانمان بەدەست نەگەیشتوە و دەتوانن لەو بارەیەوە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ قسەبكەن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان