عیراقی

هەفتەی داهاتوو چەندین پرۆژە یاسای گرنگ لە پەرلەمانی عیراق پەسند دەكرێن و بودجەشی تیادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو چەندین پرۆژە یاسای گرنگ لە پەرلەمانی عیراق پەسند دەكرێن و بودجەشی تیادایە
مەودا میدیا-  

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنەكەی سوورن لەسەر دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ كە رۆڵیان دەبێت لە باشتركردنی سیاسی و چاكسازیی و كەمتركردنەوەی كێشەكان.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر تێپەڕاندنی چەند پرۆژەیەكی پەكخراوی خولەكانی پێشوو، لەناویاندا یاسای دادگای باڵای فیدراڵی"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەندامانی ئەنجومەن سوورن لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەكی گرنگ".

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە "دەنگ لەسەر زۆربەی بڕگەكانی یاساكە دراوە، مادەكانی دیكەش پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە كە هەستیارن و پەیوەندی بە میكانیزمەكانی وەرگرتنی بڕیارەوە هەیە"، روونیشیكردووەتەوە "لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان گفتوگۆمان كردووە و گەیشتووینەتە خاڵی هاوبەش".

سەبارەت بە گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر كۆمەڵێك پرۆژە یاسای دیكە، حەلبوسی وتویەتی "پرۆژە یاسای بودجەی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا و لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندایە بۆ دەنگدان لەسەری".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان