ئابووری

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

کەمێك پێش ئێستا نرخی نەوت بەرێژەیەکی زۆر بەرزبووەوە کە لەماوەی ساڵی رابردوودا و لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ کاتێک نرخی نەوت نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازاری 2021 نرخی نەوت بۆ ئاستێکی باش بەرزبووەوە بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەشتە 68 دۆلار و 60 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمەریکی بۆ 65 دۆلار و 51 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی کاری هەزاران کارگە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا نەوتی خاو بەشێکی زۆری بەهاکەی لەدەستدابوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan