ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە نزمبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە نزمبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 68 دۆلار و 77 سەنتە دابەزی، دوای ئەوە دوێنێ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 70 دۆلار.

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە 23ی مانگی ئابی ساڵی 2020دا پێشبینیی كردبوو عیراق تا ساڵی 2023 پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نەمێنێت ناردنەدەرەوەی نەوتیش کەمبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە، لە ئادار و و نیسانی ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 26 دۆلار دابەزی.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan