عیراقی
مادە خراپەکانی یاسای دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنیت هیوادارە یاسای دادگای فیدڕاڵی لە ئەنجمەنی نوینەرانی عیراق تێنەپەڕێت و دەنگی لەسەر نەدرێت باس لەوەش دەکات ئەو یاسایە دەبێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت، چونکە مادەی ترسناکی تێدایە ئەگەر ئاوا دەنگی لەسەر بدرێت خراپە.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای وت "یاسای دادگای فیدڕاڵی لە ئەنجومەنی نوینەرانە و کارەساتە ئاوا دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە دوو مادەی تێدایە خراپە".
وتیشی "مادەی 2 و 3 کەباس لە کارکردن بە فیقهی ئیسلامی و دەسtەڵاتی دادوەرەکان دەکات بەرەهایی ئەوەش تاوەکو رێککەوتنی لەسەر نەکرێت ترسناکە تێببپەڕێت و دەنگی لەسەر بدرێت".
رێزان شێخ دلێر بە مەودا میدیا دەڵێت "پشکی کورد لەو یاسایەدا کێشە نییە، چونکە دەبێت ئەندامی هەموو نەتەوەکانی تێدا بێت".
ماوەی چەند مانگێکە دادگای فیدڕاڵی عیراق کە بەرزترین دەستەڵاتی دەستوری وڵاتە، بەهۆی خانەنشین بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگاکە نیسابی یاسایی لەدەستداوە و تائێستا هیچ میکانیزمێک بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی دادگای فیدڕاڵی یان هەموارکردنەوەی یاساکە یان کەمکردنەوەی ئەندامانی لەلایەن پەرلەمانی عیراق بڕیاریان لەسەر نەدراوە چەند جارێک بڕیار دەدرێت لە پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام دوا دەخرێت.
ک. ر