عیراقی

راپۆرتێکی نهێنی لەبارەی کاروباری سەربازی تورکیا لە عیراق دزەی پێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپۆرتێکی نهێنی لەبارەی کاروباری سەربازی تورکیا لە عیراق دزەی پێ دەکرێت
مەودا میدیا-

لە راپۆرتێکی نهێنییدا کە حکومەتی عیراق، بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردووە باس لە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ناو خاکی عیراقدا و فراوانبوونی هێرشەکانی کراوە.

راپۆرتەکە، سەرەتای ئەمساڵ رادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە کە گرنگترین ئۆرگانی ئەو رێکخراوەیە.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە کە رۆژنامەی "نۆدریک مۆنیتۆر"ی سویدی بڵاویکردووەتەوە هێرش، پەلاماری سەربازی، ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانیی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە خاکی عیراقدا بەردەوام ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە عیراق لە ساڵی 2017 بەدواوە زیادیان کردووە.
 
 بەگوێرەی راپۆرتە نهێنییەکە تورکیا لەنێوان 1ی ئابی 2017و 15ی کانونی یەکەمی 2018دا 3 هەزارو 356 جار پێشێلکاری دژ بەخاک‌ و ئاسمانی عیراق ئەنجامداوە.
 ئەوەش خراوەتەڕوو لەنێوان 1ی کانونی یەکەمی 2018و 4ی کانونی یەکەمی 2019  بۆ 3523 پێشێلکاریی بەرزبۆتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان