ئابووری
بەرپرسێکی باڵای حکومەت: بەهۆی کۆکردنەوەی باج ساڵی رابردوو توانیمان مووچە بدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ساڵی رابردوو سەدان ملیار دینار باج لە کۆمپانیاکان وەرگیراوە و بەهۆیەوە توانراوە مووچە بدرێت.
که‌مال ته‌یب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى باجی هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند "ته‌نها له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو له ئه‌نجامى جێبه‌جێکردنى یاسا و ڕێنماییه کارپێکراوه‌کانى باج، سه‌دان ملیار دینار بۆ حکومه‌ت گەڕاوەتەوە و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووە مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له کاتى خۆیدا دابه‌ش بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆمپانیا هه‌بووه ساڵى ڕابردوو 20 ملیار دینار باجى داوه به حکومه‌ت، کۆمپانیاش هه‌بووه حکومه‌ت زه‌ویى پێ داوه و پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى تێدا کردووه، به‌ڵام ئێستا خۆى له باج ده‌دزێته‌وه".