کوردستانی
کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە کە کەماوەی درێژکردنەوەی پێشکەش کردنی تەندەر تاوەکو 2021/4/12 درێژکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە کە ماوەی درێژکردنەوەی پێشکەش کردنی تەندەر تاوەکو 2021/04/12 درێژکرایەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری تەواو لە سەرجەم بوارەکان پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە لە ژێر رۆشنایی و رەزامەندی بەرێوەبەرایەتییەکەمان دەیانەوێت خزمەت بە هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەش لە کاتێک دایە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە هەندێک کۆمپانیا دەیانەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ گەشتی عومرە ئەنجام بدەن".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لێرەوە بە پێویستی دەزانین هەموو ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداربکەینەوە کە رێکارە یاساییەکان و هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە تەنها لە رێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەبێت، بە پێچەوانەوە هەر کۆمپانیایایەک پێچەوانەی ئەم بڕیارە بیەوێت گەشتی عومرە لەدەرەوەی رێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم ئەنجام بدات ئەوا تووشی لێپێچینەوە و سزای یاسایی دەبێت ".
راشیگەیاندووە "دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان مافی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ ئەم کۆمپانیایانە دەبێـت کە لە دەرەوەی رێنمایی و یاساکان دەیانەوێت ئەم گەشتی عومرە ئەنجام بدەن".
س.س