ئابووری
سۆران، باندێکی ساختەکردنی دۆلار دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بە دۆلاری ساختەوە راگەیاند و باس لەوەش دەکات ناسنامەکەیان ئاشکرا کراوە.
راگەیاندنی پۆلیسی سۆران لە سنوری هەولێر رایگەیاندووە، "دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن سێ ھاوڵاتی لە سنوری بەرێوەبەرایەتییەکەمان کەوا ھەر یەکەیان بری (50$) دۆلاری ساختەیان وەرگرتوە، دەستبەجێ بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی راسپارد بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران".
راشیگەیاندووە، "بەزووترین کات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت کە سێ کەسیان دانیشتووی شاری ھەولێر بوون بەھاوکاری نەھێشتنی تاوانی ھەولێر دەستگیر کران، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە دەرەوەی وڵات بووە و كاری ھاوردەکردنی دراوە ساختەکان بووە و توانرا بگەرێندرێتەوە و بەھاوکاری ئاسایش و پۆلیسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەستگیر بکرێت".
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە "دەستگیراوە بەسەر بری(5650$) پێنج ھەزار و شەسەد و پەنجا دۆلاری ساختە و تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون بەپێی مادە (281) لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".