ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە نزمبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە نزمبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 68 دۆلار و 38 سەنت دەفرۆشرێت.بەپێی ئەم نرخە لە بەرانبەر رۆژانی رابردوودانزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمەریکی بە 64 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە 23ی مانگی ئابی 2020دا پێشبینیی كردبوو عیراق تا ساڵی 2023 پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نەمێنێت ناردنەدەرەوەی نەوتیش کەمبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە.

دووشەممە 15ی ئازاری2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 69 دۆلار و 69 سەنت بوو، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 66 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا بوو.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan