عیراقی
سەعید کاکەیی: تەنھا ھێزە گەورە گەندەڵەکان نایانەوێت ھەڵبژاردن لە عیراق بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە مانگی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنەکان، ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەوە دەڵێت "پێم وایە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناکەوێت".
سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها بەشێک لەو بودجەی پێویستە بۆ ئامادەکارییەکان تەرخانکراوە".
"لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجەی 2021ی عیراق ئەو پارەی کە پێویستە بۆ سەرجەم ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادە دەکرێت"، کاکەیی وای وت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەوە کە بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچیت ئاماژەی بەوەکرد "هەڵبژاردن خواستی لایەنە سیاسییەکان و خواستی شەقامە هەڵبەتە ئەو دوو خواستە یەک ناگرێتەوە، چونکە خواستی شەقام داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و لایەنگریشی هەیە بۆ مەرجعی شیعەکانی باڵان، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای هەڵبژاردنی پیشوەختە دەکەن، بەڵام هەندێک لە لایەنە زلهێزە گەندەڵکارەکان نایانەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، لەبەرئەوەی لە بەرژەوەندییان نییە".
"پێم وایە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناکەوێت، چونکە بەڵگەیەکی روون و ئاشکرا لە بەردەستماندایە کە لە بەشێک لە لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ویستیان یاسای دادگای فیدڕاڵی باڵا تێپەڕێن بەوشێوەیەی کە بەرەی ئیسلامی و بەرهەڵستکاری یاسا ببنە بڕیاردەر لەناو دەستەی دادوەراندا، بەڵام خۆشبەختانە یاساکە قبوڵنەکرا، بەڵکو بەشێوەی پێشووتری یاساکە هەموار کرایەوە بۆ دوو ساڵی دیکە بەو مەرجەی ئەو 9 دادوەرەی کە بڕیار دەرن خانەنشین بکرێن و 9 دادوەری دیکە بچنە شوێنیان"، سەعید کاکەیی باسی لێوەکرد.
س.س