عیراقی

مستەفا کازمی پشتگیریی لە بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پشتگیریی لە بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە دەکات
مەودا میدیا-

هەردوو پەرلەمانتاری کورد موسەننا ئەمین و بەختیار شاوەیس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنە کوردییەکان سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقیان کرد بەمەبەستی تاتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە هەڵەبجە و بابەتی بە پارێزگابوونی ئەو شارە.

لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە موسەننە ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی تەواونەکردنی  بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە تاوتوێکرا و باسی ئەوە کرا هیچ بیانوویەک نییە کە حکومەتی عێراق پارێزگای نۆزدەیەمی عیراق کە هەڵەبجەیە رانەگەیێنێت و لە پلانەکانی وەزارەتی پلانداناندا جێگەی نەکاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "شایەنی وتنیشە کە کۆمەڵێک لە وەزارەتە فیدراڵییەکان وەکو وەزارەتەکانی پلاندانان، ناوخۆ و بازرگانی پەیوەندییان لەگەڵ هەڵەبجە بەستووە و هەڵەبجەیان وەکو پارێزگا باسکردووە".

باسی لەوەشکرد "بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردن لە مافی ئاوارەکانی هەڵەبجە کە پێویستە مافی زیندانیانی سیاسییان وەربگرن"، ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندی خۆی بۆ بابەتەکە دەربڕیوە و وتوویەتی لە نزیکترین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە باس دەکرێت و هەوڵدەدەین هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە ئێوە بدەین".

https://www.facebook.com/Dr.Muthanna.Amin/posts/10151400075584950

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان