کوردستانی

وەزیری تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- 

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە رۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. بە پێی پێوەرەکان، رێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگە دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی رێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزییە".

وەزیری تەندروستیی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک".

س.س
Qaiwan
Qaiwan