عیراقی
قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری تەیمور، تاقانەی بەجێماوی ئەنفال سەردانی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و هاوپەیمانییەتی (عراقیون)یان کرد و پێکەوە تاوتوێی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوانیان کرد لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ ( 18ی ئاداری 2021) کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە پێویستیی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد لەلایەن حکومەتی عیراقەوە و داوایکرد عەمار حەکیم و رەوتی حیکمە پشتگیریی لە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی پاشماوەکانی جینۆسایدی کورد بکەن.
هەروەها لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تەیمور تاقانەی ئەنفال کە شایەتحاڵی پرۆسەی ئەنفال و رزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، چیرۆکی خۆی و کەسوکارەکەی گێڕایەوە کە چۆن ئەنفال کراون و بەرەو گۆڕە بەکۆمەڵەکان براون، هەروەها باسی کێشە و گرفتەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کرد لەئێستادا.
عەمار حەکیم وێڕای کارلێککردنی لەگەڵ خەموژانی ئەنفالکراوان، تەیموری وەک شەهیدی زیندوو ناوبرد و وێڕای دەربڕینی پشتگیریی خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، رایگەیاند "پێویستە گرنگی زیاتر بدرێت بە دۆسیەی ئەنفال و چیرۆکەکانی ئەنفال بەجۆرێک کە نەوەکانی ئێستا و داهاتووی عێراق ئاگاداری ئەو تاوانە گەورەیەبن کە رژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی کورد کردوویەتی".
بڕیارە هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال و بەرکەوتووانی کیمیارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بکات لە بەغدا.
س.س