عیراقی

پێشنیازی لایەنە شیعەکان بۆ شاندی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازی لایەنە شیعەکان بۆ شاندی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدرێت، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، پێشنیازی نوێ لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا بریتیە لەوەی رۆژانە 460 ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، هەروەها رادەستکردنی سەرجەم داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 19ی ئاداری 2021 کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆبێتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان