عیراقی

کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمشەو کاتژمێر 10:00 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆدەبێتەوە.

ئەمشەو شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە و لەبارەی بودجەی 2021ی عیراقەوە رێککەوتن، هەر ئەمشەو دەقی رێککەوتنەکە دەنێرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت.

شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر ئەوە رێککەوتوون هەرێمی کوردستان 470 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانـە لە رێگەی سۆمەوە دەفرۆشێت پارەی 230 بەرمیلی وەردەگرێتەوە بۆ حەقی کۆمپانیاکان، هەروەها بەپێی رێککەوتنەکە بێت هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عیراق دەکات، هەروەها لە بەرانبەردا بەغدا تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان