ئابووری

جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 20ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 64 دۆلار و 53 سەنت دەفرۆشرێت، بەپێی ئەم نرخە لە بەرانبەر رۆژانی رابردوودا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمەریکی بە 61 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. 

دوێنێ هەینی 19ی ئاداری2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 63 دۆلار و 46 سەنتە، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 60 دۆلار و 10 سەنت فرۆشرا.

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە 23ی مانگی ئابی 2020دا پێشبینیی كردبوو عیراق تا ساڵی 2023 پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نەمێنێت ناردنەدەرەوەی نەوتیش کەمبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan