ئابووری

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 64 دۆلار و 53 سەنت دەفرۆشرێت، بەپێی ئەم نرخە لە بەرانبەر رۆژانی رابردوودا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمەریکی بە 61 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. 

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە 23ی مانگی ئابی 2020دا پێشبینیی كردبوو عیراق تا ساڵی 2023 پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نەمێنێت ناردنەدەرەوەی نەوتیش کەمبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan