عیراقی

ئەمڕۆ 16 ملیۆن ڤاکسین دەگاتە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ 16 ملیۆن ڤاکسین دەگاتە عیراق
مەودا میدیا-

حکومەتی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆڤاکس دەگاتە عیراق، باس لەوەش کردووە دوێنێ یەکشەممە 38 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق دەڵێت "ئەمرۆ دووشەممە یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆڤاکس دەگاتە عیراق" و دەشڵێت "لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، گرێبەستیان بۆ کڕینی 16 ملیۆن دۆزی ئەو ڤاکسینە کردووە".

 تەمیمی ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو 16 ملیۆن ڤاکسینە تێچووەکەی 170 ملیۆن دۆلارە"روونیشی دەکاتەوە "بەھۆی زۆری خواستی جیھانییەوە گەیشتنی ڤاکسینەکە بۆ عیراق دواکەوتووە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان