عیراقی
وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت وەزارەتی دارایی ھەڵەیەکی گەورەی کردووە سەبارەت بە دابەشکردنی بودجەی بەکارخستن باس لەوەش دەکات بانگھێشتی وەزیری دارایی عیراق، دەکەن بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق.
جەواد موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ھاوپەیمانی سائیرون دەڵێت "داوا دەکەین وەزیری دارایی عیراق بێتە ئەنجومەنی نوینەرانی" و دەشڵێت "وەزارەتی دارایی ھەڵەیەکی گەورەی کردووە سەبارەت بە دابەشکردنی بودجەی بەکارخستن بەسەر فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی".
موسەوی باس لەخراپی دابەشکردنی بودجەی بەکارخستن بەسەر فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە و ئاماژە بەوە دەکات "بۆ سێ پارێزگا 134 ملیار دینار تەرخانکراوە، لەکاتێکدا بۆ چوار پارێزگای باشوور، تەنھا 82 ملیار دینار تەرخانکراوە".
باس لەوەش دەکات "دابەشکردنی بودجەی بەکارخستن بەسەر پاریزگاکاندا نایەکسانی زۆری تێدایە و پێویستە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت".
ک. ر