عیراقی
سێ گرنگترین خاڵی جیاوازی نێوان كوتلەكان لەسەر بودجەی 2021ی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسندكردنی بودجەی 2021ی عیراقی دواخست و بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا هۆكاری رەتكردنەوەی سێ خاڵە و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكەش ماوەی هەفتەیەكی داوەتە فراكسیۆكان بۆ رێككەوتن لەسەری.
هۆكاری یەكەمی پەسندنەكردنی بودجەی گشتی عیراق دەگەڕێتەوە بۆ خواستی شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان كە ویستوویانە "ساڵانە بڕی نەوتی رێككەوتن لەسەر كراو رادەستی ناوەند بكەن، بەڵام فراكسیۆنەكانی دیكە ئەوەیان رەتكردووەتەوە".
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی موزاین نیوزی عەرەبی ئاماژەی بەهەمان هۆكاركردووە كە بووەتە هۆی دروستبوونی كێشە لەنێوان فراكسیۆنەكانی شیعە، سوننە و شاندی هەرێمی كوردستان.
هاوپەیماننیی فەتح كەوا هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات رەخنەی لە رەشنووسی پرۆسە یاسای بودجەی ساڵی 2021 هەبوو لەبارەی "دەرماڵەی زیندانیانی سیاسی" و داوای جێبەجێكردنی دادپەروەریی دەكەن تیایدا.
لەلایەكی دیكەوە ناكۆكیی سێیەم روونكراوەتەوە و هاتووە "سێیەمین خاڵی ناكۆك بریتییە لە بەهای دۆلار و داوا دەكرێت بەهای 100$ بكرێت بە 119 هەزار دیناری عیراقی".
خ.غ