ئابووری

نرخى نه‌وت زیاتر رووى له‌ دابه‌زین كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وت زیاتر رووى له‌ دابه‌زین كرد

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 63 دۆلار و 96 سەنت مامه‌ڵه‌ى پیوه‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش لە بەرانبەر رۆژانی رابردوودا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. 

هاوكات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمەریکی بە 60 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. 

به‌پێى ئه‌م نرخانه‌ى ئه‌مڕۆبێت نرخى نه‌وت له‌ چاو رۆژانى پێشوودا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا نرخه‌كه‌ى له‌ ئاستێكى نزمه‌وه‌ به‌رزبوویه‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى 70 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بۆ هه‌ر به‌رمیلێكى نه‌وتى برێنت.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan