عیراقی
دژه‌تیرۆرى عیراق: له هه‌ڵه‌بجه دوو ئامانجمان پێكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عیراقى له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق چالاكییان ئه‌نجامداوه‌و یه‌كێك له چالاكییه‌كانیش له هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵه‌بجه بووه.
ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عیراقی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى چالاكییه‌كانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری هه‌واڵگرى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆرى سلێمانى، دوو ئامانجمان له هه‌ڵه‌بجه پێكاوه‌و كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دژه‌تیرۆرى عیراقى ئاماژه به چه‌ند چالاكییه‌كى تر كراوه له مه‌خمور و، شه‌نگال و، رۆژئاواى به‌غدا، له كۆى چالاكییه‌كانیش هه‌شت ئه‌ندامى داعش ده‌ستیگركراون كه ژماره‌یه‌كیان به‌رپرسن.
هـ.ع